حوزنی موكریانی مێژوونووس و ڕۆژنامه‌گه‌ریی لێهاتووی كورد ناوی ته‌واوی (سه‌ید حوسێنی
كوڕی سه‌ید عه‌بدولله‌تیفی كوڕی شێخ ئیسماعیل)ه‌و له ساڵی
"1893"دا له شاری مه‌هاباد
چاوی ژیانی هه‌ڵهێناوه و هه‌ر له منداڵییه‌وه نیشانه‌ی به‌هره‌و بلیمه‌تی لێ به‌دی
كراوه‌و سه‌ودای كورد په‌روه‌ریی
له‌ته‌مه‌نی
"12"
ساڵیدا كه‌س و كاری خۆی و مه‌هابادی به‌جێهێشتووه ڕووی كردۆته مه‌راغه‌و
ته‌ورێز و یه‌ریڤان و
"12"
ساڵیش به به‌رگی ئه‌فغانی هه‌موو كوردستان و هه‌نده‌ران
گه‌ڕاوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی مێژووی كورد و تۆماركردنی و یه‌كه‌مین كه‌س بووه بایه‌خی
تایبه‌تی دابێ به نووسینی مێژووی كورد به‌زمانی كوردی.
حوزنی له هه‌موو چه‌شنه زانیارییه‌ك ده‌داو، له مێژوو، وێژه، ڕۆژنامه‌گه‌ریی، مۆرهه‌ڵكه‌نی،
وێنه‌گری و خۆشنووسی و كڵێشه‌ی وێنه هه‌ڵكه‌ندن له‌دار. بۆیه ده‌بینین گه‌لێك به‌رهه‌می
وێژه‌ی و مێژوویی داناوه‌و چاپی كردوون و تا خۆی له ژیاندا بووه له نێوانی
"1925"
تاكو
"1947"
(هه‌ژده) په‌رتووكی به‌نرخی چاپكردووه كه زۆربه‌یان له‌سه‌ر مێژووی
كورد و كوردستان و بایه‌خی زانیاری خۆیان هه‌یه.
له‌ناو كورد دا یه‌كه‌مین كه‌س بووه چاپخانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زمان و مێژووی و
وێژه‌ی كوردی دامه‌زراندووه و له ساڵی
"1915"دا له‌شاری (حه‌ڵه‌ب)ی داناوه‌و له
دوایی دا له ساڵی
"1925"دا گواستوویه‌تییه‌و بۆ كوردستانی باشوور و له‌شاری ڕه‌واندزی
داناوه و له ساڵانی
"1926"-1932دا گۆڤاری (زاری كرمانجی) پێ چاپكردووه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا
"24"
ژماره‌ی پته‌وی لێ بڵاوكردۆته‌وه‌و له ساڵانی
"1935"
و
"1936"شدا له‌شاری هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر شێخ مسته‌فا گۆڤاری ڕووناكی ده‌رچوواندووه‌و له ساڵانی
"1943"-"1947"یشدا گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی (ده‌نگی گێتی تازه)ی به هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ مامۆستایان
تۆفیق وه‌هبی و حه‌سه‌نی شێخ حه‌مه مارف له شاری به‌غدای پایته‌ختی ئێراق ده‌رچوواندووه‌و
گه‌لێك و تاری مێژووی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌قی وێژه‌ی فولكلۆری كوردی له‌و گۆڤار و
ڕۆژنامه‌یه‌دا بڵاوكردۆته‌وه‌و دوای گه‌یاندنی خزمه‌تێكی زۆری زمان و كلتوور و مێژووی
كورد و ڕۆژنامه‌گه‌ریی له ڕۆژی
"20"ی ئه‌یلوولی ساڵی
"1947"دا له به‌غدا كۆچی دوایی
كردووه‌و ته‌رمه‌كه‌ی هاتۆته‌وه شاری هه‌ولێر و له گۆڕستانی ئیمان محه‌مه‌د به‌ڕێزێكی زۆره‌وه
هه‌ندێك له‌و په‌رتوكانه‌ی كه حوزنی له‌سه‌ر مێژووی كوردی نوسیون‌ی ئه‌مانه‌ن:
مێرگه‌ی‌دڵان
خونچه‌ی به‌هارستان
پێشكه‌وتن
ئاوڕێكی‌پاشه‌وه
میرانی‌سۆران
كوردستانی‌موكوریان
به‌كورتی هه‌ڵكه‌وتی دێریكی
لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌دێریكی كوردستانی موكوری
ناودارانی كورد
حوزنی گه‌لێك ڕوپه‌ڕی گۆڤار و ڕۆژنامه و به‌گه‌لێك نامێلكه‌ی هێژا خزمه‌تی زۆری
وێژه و مێژووی كورد كردوه.