لیوا...به قازی بازاڕی سه‌رشانی یوزباشیه‌كان!
شه‌ش هه‌زار ساڵ...له فه‌نه‌ر و سیحری قاڵ!
شه‌ش هه‌زار ساڵ...له‌ته‌وته‌م و جاویدانی
شه‌ش هه‌زار ساڵ...له ھوونه‌ری مانه‌وە له‌سه‌رپێ
خه‌نی به رێبوار و گه‌ڕۆك، دەوڵه‌مه‌ند به به‌رائه‌ت
پڕ به دڵپاكی...
هه‌ولێر...پایزان...له په‌لكی وەریوی رۆح ناوی خۆی
دەنووسێته‌وە
زەرد دەچێته‌وە...به چه‌شنی ئاوزێ ڕی حه‌یای روومه‌تی
حورمه‌ت!
هه‌ولێر...زستانان....
گه‌رمایه‌که‌ی له‌خۆی دادەچۆڕێ و
سه‌رما له دامێنی سه‌فین و پیرمامه‌وە دەدزێ
چه‌ند ساڵ جارێك..
كفنێكی سپی سپی له‌به‌ردەكاو
مه‌حموود زامدار عیسا ئاسا
به پێكێ شه‌ڕاب له یانه‌ی نووسه‌رانه‌وە
رۆحی زیندوو بوونه‌وەی به‌به‌ردا دەھێنێته‌وە
هه‌ولێر...زستانان بارانه‌که‌ی له شه‌ڕابێكی جاویدانی
دەچێت
جاویدان وەكو گۆرانییه‌كانی مشكۆ، حه‌یرانه‌كانی
رەسوڵ گه‌ردی
جاویدان وەكو شیعرە فۆرم گرانه‌كانی ئه‌نوەر مه‌سیفی
هه‌ولێر...زستان...
که خۆی له‌سه‌رما، له عیشق ئیختیفا دەكا
دەچێته‌وە نێو لاپه‌ڕە روو زەردەكانی كتێبه‌که‌ی
نێو باوەشی (ئیبن مسته‌وفی)و
پیاسه‌یه‌ك به كۆ ڵانه‌كانی مێژووی خۆیدا دەكات
ئاھێك بۆ گه‌نجێتی ئه‌وێ رۆژێی خۆی هه‌ڵدەكێشێ
دەست به‌که‌مه‌ری قه‌ڵاوە دەگرێ
ئاه...قه‌ڵا...پیرێكی چ گه‌نجی!!
هه‌ولێر...زستانان
گه‌نجێتی خۆی له ریشه سپیه‌که‌ی قه‌ڵاوە دەبینێ
هه‌ولێر...زستان
خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ دەریای ناوەڕاستدا دەكات
دەریای ناوەراستیش چۆته‌وە قاوغی بێوەفایی و
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا
که‌م عه‌تر پرژێنی دەكا
هه‌ولێر...ئێستاش گوێ قو ڵاغی
فیکه‌و ھاوارەكانی (قه‌مبوور دزی) ناو سینه‌ما حه‌مم ڕایه
ئێستاش گوێ قو ڵاغی
فیکه‌ی به‌یانیانی ئه‌و پیرە شه‌مه‌ندەفه‌رەیه
که شه‌و له‌ته‌ك که‌ركووك دەنووست و
به‌یانیانیش زوو له باوەشی ئه‌ودا غوسلی له خۆی
دەردەكرد
هه‌ولێر...حه‌زناكا پیربوون بناسێ
به‌و ته‌مه‌نه‌شه‌وە جه‌سارەت ناكا به كچێك بڵێ:
"به رووت بوونه‌وەت گه‌نج دەبمه‌وە!"
"به بینینی مه‌مك...دەبمه‌وە عاشقی چیا"
منارەش...خۆی و هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له نھێنی سه‌دەكانی
رابردوو
خۆی و مه‌تارەیه‌كی پڕ له‌سه‌راب
خۆی و پریاسکه‌یه‌كی كۆنی سه‌ردەمی سوڵتان
موزەفه‌رەدین که‌وكبه‌ری
چاو باشقانێ له‌گه‌ڵ قه‌ڵادا دەكات و
وا خه‌ریك ...ه
ھێدی...ھێدی...بۆی لار دەبێته‌وە و
کڕنۆشی بۆ دەبا!!
هه‌ولێر...که شه‌وان خه‌وی لێدەزڕێ.
دێرە شیعرێكی جاھید دەڵێته‌وە:
"به‌یانی ماچی لێوم كرد، گوتی رۆژووت شكا جاھید
گوتم تۆ مانگی دەرکه‌وتی، له بۆمن جه‌ژنه ئێستاك "ه
هه‌ولێر...که شه‌وان خه‌وی لێدەزڕێ...
زاكیرەی تیژ وەكو گۆرانییه‌كانی شه‌ھابه
وەكو گۆرانییه‌كانی حاجی عه‌بدوڵادەفژەن
وەكو گۆرانییه‌كانی حه‌یدەرە که‌چه‌ڵ
پیاسه‌یه‌ك به گه‌ڕەكی جوله‌كاندا دەكات
هه‌ولێری...لێوان‌لێو له موحیبه‌ت!!
وەكو موحیبه‌تی ته‌حسین مه‌چكۆ...بۆ ئه‌دیبان
وەكو موحیبه‌تی پیرباڵ و مسته‌فا په‌ژار بۆ شیعری
وەكو موحیبه‌تی جه‌وهه‌ر باپیر بۆ ھونه‌ر
وەكو موحیبه‌تی رەمزی نافیع بۆ نازیه‌ت و ھیتله‌ر
وەكو موحیبه‌تی هه‌یاسه شێت و حه‌سه‌ن په‌نجاوپێنج
بۆ به‌رد
ئێی هه‌ولێر...تۆ و گۆڕە غه‌ریبه‌كانی شێخ مه‌عروف و
ئیمام ئه‌حمه‌د و چراغ
که دەبوویه پیاوێكی سوریالی و
له ئاوێنه‌ی تابلۆیه‌كی گه‌له‌ری ئه‌ربێللادا خۆت دەبینی
كێ قژی یادەكانتی دەھۆنیه‌وە
یادێك...بۆ ئه‌وێ رۆژێی
حوكمه‌كانی رەشادە فه‌ندی و...مه‌درەسه‌که‌ی مه‌لا
فه‌ندی
یادێك...بۆ پاستۆنه‌که‌ی دەستی خه‌یروڵاعه‌بدولکه‌ریم
هه‌ولێر...شه‌وان خه‌وی لێدەزڕێ...
حه‌زین...حه‌زین...به‌رچاو تاریك
گێژەنی یادێک هه‌ناسه‌ی ته‌نگ دەكا
هه‌ورێكی رەش په‌لی دەگرێ بۆ به‌ردەم نادی ئازادی
تا عه‌بدولخالق مه‌عروف ببینێ
که چۆن چاوەڕێی پاسی مه‌رگ دەكا
هه‌ولێر...زۆرجاران تۆیان دیوە...!
توێشووبه‌رەیه‌كی پڕله به‌رائه‌ت بووی به كۆڵ ئه‌بو
سه‌باحه‌وە
تا ته‌عجیل و خانه‌قاو سه‌عدووناوە و گه‌رەكی عارەبان
و گۆمه پیس
له‌ته‌ك ریكلامی سینه‌ماوە به‌رائه‌ت پرژێن بکه‌ی...
هه‌ولێر...له بالكۆنی شیعرەكانی جه‌میل رەنجبه‌رەوە
بێدەنگ...بێدەنگ دەی ڕوانیه دەشتی كاكی به كاكی
شه‌ھید بوون
شارێك...ئاشنا به شه‌ھادەت!!
شارێك...به‌ردەوام كاژ فڕێدەدا
هه‌ولێر.. قوباد ئاسا که عه‌شقی ژن دەبێت
هه‌ر له‌خۆیه‌وە وڕێنه دەكا!!.
"تائێستا جه‌سارەت ناکه‌ی به دەستگیرانه شه‌رمنه‌که‌ت
بڵێی:
له‌رەی مه‌مكت به‌ھێزترین بوومه‌له‌رزەی "!ه
هه‌ولێر.. راسپاردەكانی خۆی به حه‌یران دەسپێرێ..
تا ماچه هه‌ڵفڕیوەكان بنووسێته‌وەو
چرپه نھێنییه‌كانی عه‌شق
له قه‌فه‌زی تۆمارێكدا سندم بكا
هه‌ولێر.. شه‌ممان نوزەیه‌كی هه‌یه
هه‌ر له نوزەی دایكی شه‌ھید دەچێ
هه‌ولێر.. یه‌كشه‌ممان یادی یه‌که‌م ئاگری نه‌ورۆز
دەكاته‌وە
که به‌ر له گردی یارە له هه‌ناوی قه‌ڵات و
به‌ر له پیرەمێرد سه‌لیم سه‌یدۆك دەیكردەوە
هه‌ولێر.. دووشه‌ممان رەنگێكی هه‌یه
هه‌ر له رەنگی وەنه‌وشه‌یی به‌ر له خۆرئاوابوون دەكا
هه‌ولێر.. سێشه‌ممان له دەروازەی قه‌ڵاته‌وە چاوەكانی
له باڵه‌فڕێ دەدەن
تا هه‌موو عاشقه‌كانی نێو هه‌ناوی خۆی ببینێ...!!
هه‌ولێر.. چوارشه‌ممان سیفاتێكی باوكانه‌ی هه‌یه
هه‌موو غه‌ریبه‌كانی دڵنه‌وایی دەكاته‌وەو
سه‌رخه‌وێك له‌گه‌ڵ په‌پووله‌كانی زانكۆ
له به‌شه ناوخۆییه‌كان دەشكێنێ
هه‌ولێر.. پێنجشه‌ممان سه‌رقه‌برانی هه‌ی ..!!ه
له‌چاوی شه‌ھیدەكانییه‌وە.. دوژمنانی دەبینێ
که‌چۆن له گۆڕەپانی به‌رەنگاریدا چۆكیان داداوە
هه‌ولێر.. جومعان غوسل له‌خۆی دەردەكات
هه‌ولێر.. چاوی تیژە.. له تاریكایی نیوەشه‌وانیشدا
هه‌موو مه‌سیجی عاشقان دەبینێت
که پۆسته‌چییه‌كانی كۆڕەك و ئاسیا
دەیانگه‌یه‌نن...!!
هه‌ولێر.. که ژوان له‌گه‌ڵ هه‌ور دەبه‌ستێ
به‌پێكی باران سه‌رخۆش دەبێ
که له‌سه‌ر شۆسته‌ی یادەكانا هه‌ڵدەخزێت
دەکه‌وێته‌وە سه‌ر شه‌قامی منداڵی...!
هه‌ولێر.. شایه‌تحاڵێكی زیندووی شه‌ڕی ئه‌ربێللایه
به‌چاوی خۆی داریوش پاشا‌و ئه‌سکه‌ندەری مه‌كدۆنی
دیوە
هه‌ولێر.. ئه‌گه‌ر یاداشتنامه‌ی خۆی بنووسێته‌وە
كۆمه‌ڵێك له كوڕەكانی ئێستای خائین دەردەچن!!
هه‌ولێر.. ئه‌گه‌ر یاداشتنامه‌ی خۆی بنووسێته‌وە
گڕ‌ی شه‌ڕ دادەگیرسێته‌وەو
براكان له‌یه‌كتری دەچنه‌وە سه‌ربان!
هه‌ولێر.. ئه‌گه‌ر یاداشتنامه‌ی خۆی بنووسێته‌وە
شووشه‌ی ته‌لارەكانی دەشكێ و
فڕۆکه‌خانه دادەخرێ و
دەگه‌ڕێته‌وە سه‌دەكانی ناوەڕاست
هه‌ولێری شایه‌تحاڵ...!
شایه‌تحاڵێكی زیندووی دادگای خیانه‌ت!!..
هه‌ولێر.. که دەنوێ.
ته‌قه‌ی له دەرگادانی بوومه‌له‌رزەیه‌ك رایدەچڵه‌كێنێ
هه‌ولێر.. له‌گه‌ڵ ئۆغركردنی هه‌ر ئازیزێكیدا
لافیته‌یه‌كی رەش له سینگی قه ڵا ته‌وە دەدا
هه‌ولێر.. به‌یادی منداڵی خۆی
بازی خه‌یاڵی.. بۆ باخچه‌ی گڵکه‌ند و غاباتی كوڕان
هه‌ڵدەدا
مه‌عشووقه‌كان دەبینێ
که له‌بن هه‌ر درەختێكدا
چه‌ترێكی ئه‌وین.. سێبه‌ری لێكردوون
دارا شێت دەبینێ..
که مه‌له له‌نێو بتڵێك شه‌رابدا دەكات و
چۆته‌وە دنیای ته‌ئه‌موول
* * *
"مه‌عرووف چیاوك"به ته‌شی دەستی، ژانێكی
سه‌رله‌نوێ
پرچی"مه‌وقیف"دەھۆنته‌وە. هه‌تا به‌رەی یادەوەری
رەنگینتر بێ
له‌بن چاویلکه‌ی دیقه‌تی.. دەڕوانێته دەفته‌ری مێژووی
هه‌ڵوێست و
سه‌ر بادەدا.. به ویقارێكی هه‌ولێری
دەڵێ: لێرە.. له‌و هه‌ولێرە.. چاکه بکه‌و بیدە دەم ئاو!
چوون تأریخ و سه‌حافه‌ی ئه‌ھلی عه‌وامیش بێ ئه‌دەبن
چیاووكی بوویت پێش ئه‌وەی ھاشمی هه‌بن
که زەوی تاپۆی عوسمانلی و .. قۆچانی رەشی به‌ختی
ئێمه
له‌دەست ئه‌وان بوو..
یه‌که‌م جانتای پارێزەری.. موختارە فه‌ندی كردییه‌وە
یه‌که‌م.. به‌رگری له حه‌ق و.. ئه‌بجه‌دییه‌تی ماف پارێزی
بۆ شار ھێنا
یه‌که‌م مۆری شایتمانی.. به‌رگری بوو له قه‌ڵاکه‌ی!
به‌دێڕی شاش ئه‌توو نووسیت.. هه‌ولێرە خاكی
گه‌وهه‌رە!
ئاوی میرییه به‌قوربان.. هه‌ر هه‌مان ئاوی که‌وسه‌رە!!
"گڵکه‌ند".. ئه‌ی قۆرتی پڕرازو نیازی عاشق
چرپه‌ی چه‌ند عاشق له‌گوێتدا.. ئه‌رشیف كرا..
ماچی چه‌ند دوڵبه‌ر.. له لێواری دارەكانتا..
هه‌ڵواسراوە.
چه‌ند دڵی بێ به‌ختت بینی.. چه‌ند هه‌ناسه‌ی ساردی
دابڕان
هه‌ولێر. چه‌ند عه‌شقی تێدابێ.. له گڵکه‌ند مۆری
لێدراوە!
دەفته‌ری ماچی هه‌موومان.. پیاسه‌ی جووتی هه‌موومان
ئاسه‌واری له‌وێ ماوە!
گڵکه‌ند.. ئه‌ی مامانی عه‌شق و خۆشه‌ویستی!
شه‌وانێکه.. که‌سێکه نه‌وای عه‌شقێكی نوێت نابیستێ!
هه‌تا دوێنێ گریان ئه‌تكی هه‌ناسه‌ت بوو
که ئێواران.. رەوە باڵداری سفورت
دەکه‌وتنه‌به‌ر.. رێژنه‌ی رقی ئاوی ئاگری ریش په‌تكان!
تۆ دەسته خوشكێكت نه‌بوو دڵنه‌واییت بداته‌وە!
هه‌تا دوێنێ.. شه‌رمت دەكرد تا نازی خۆشت به‌یان
که‌ی!
که كۆڕی گه‌رمی ئاوەزت.. به‌یاننامه‌ی رەنگه‌كانی
نوێخوازی به‌خش دەكرد
دەسته خوشكێكت رێ نه‌که‌وت...لایه‌كت لێ بكاته‌وە!
نه‌واژەنی وات ھاته رێ.. دوو حه‌رفی بۆ جوانیت نه‌وت
بیبه گه‌ندە دیرۆك ناوتی برد.. به گوفه‌كی شیعر و
چیرۆك ناوزەندتی كرد!
هه‌ولێر ... له نیوە شه‌وی به‌ختی خۆت ... كامه باخچ ..ه
چڵێكی ته‌ڕی بۆ ناردی
كامه دارستان... شۆڕەبیی حه‌زێكی خه‌ونی... بۆ
رواندی!
كامه شاعیر... له فه‌رهه‌نگی وشه‌ی شیرین... بۆ
موجامه‌له‌ش
دوو رسته‌ی... دڵپاك وەك خۆتی بۆ نووسییه‌وە؟!
له نسێی شانازییه‌که‌ی تۆدا... كاروانه‌سه‌را
پشوویاندا... جڕو جامووش ھاتن و چوون!
كامه رێبوار بۆ یادێكت... رووی زیكرێكی به‌حه‌قی تۆی
رامووسییه‌وە؟!