|
هه‌ولێر له مێژوودا زوبێر بیلال ئیسماعیل هه‌ولێر 80 كیلومه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵهوهیهو،50 كیلومهتریش له باكووری شاری (ئالتون كۆپیری)یه‌وه‌یه، ده‌شكه‌وێته چوارچێوه‌ی هێڵی 11، 36ی باكوور و، هێڵی پانی 42.2 له خۆرهه‌ڵاته‌وه. هه‌ولێر كه‌وتۆته ناوچه‌یه‌كه‌وه، هه‌ردوو رِووباری(زاب) به دوورییه‌كی یه‌كسان كه‌وتوونه‌ته ئهملاوو ئه‌و لایه‌وه و هه‌ر له كۆنه‌وه شاۆچكهیهكی ئه‌م هه‌رێمه بووه كه له باكوور و باشووره‌وه ئه‌م دوو رِووباره ده‌وریان داوه، هه‌ولێر كه‌وتۆته ناوهرِاستی هه‌رێمێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی به پیته‌وه به چاو وا دهدهركهوتێت بانێكی رِێك و پانهـ، له دێر زه‌مانه‌وه مرۆڤ له هه‌ندێك جێگه‌ی ئه‌م هه‌رێمه دا ژیاوه له ئه‌شكه‌وتی (شانه‌ده‌ر) دا جێی نیشته‌جێبوون دۆزراوه‌ته‌ه كه كۆنترینیان بۆ نزیكه‌ی(50-70) هه‌زار ساڵ له مه‌وبه‌ر ده‌گه‌رێته‌وه و تیایدا ژماره‌یه‌ك ئێسك و پروسكی مرۆڤی(نیانده‌رتاڵ) دۆزراوه‌ته‌وه ناوچه‌ی (زاری چه‌می) كه كه‌وتۆته لێواره‌كانی لا چه‌پی زیی گه‌وره به كۆنترین گوندی جوتیاران ده‌ده‌نرێت و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه دهگهرِێتهوه كه مرۆڤ تیایدا تازه فێری كشتوكاڵ و مه‌رو ماڵات به خێوكردن ببوو، ئه‌وه‌ش سه‌رده‌مانێكه بوو مرۆڤ له قۆناغی له ئه‌شكه‌وت نیشته‌جێبوونه‌وه بۆ قۆناغی به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵی و كێڵگه و لهوهرِگا ده‌گوازرایه‌وه، هه‌رچی شوێنی (گرده‌چاڵ)ه، كه‌وتۆته لاچه‌پی زابی گه‌وره‌وه، دیسان یه‌كێكه له كۆنترین گوندی كشتوكاڵی و بۆ ئه‌وكاته‌ش دهگهرِێتهوه كه مرۆڤ له ده‌شته كشتوكاڵیه‌كانی كوردستان دا فێری نیشته‌جێبوون بووه، مێژووه‌كه‌شی بۆ (8-10) هه‌زار ساڵ به‌ر له زایین دهگهرِێتهوه (گردی قالیج ئاغا)ش كه‌وتۆته ناوهرِاستی شاری هه‌ولێره‌وه له نزیكه‌ی چوار تا پێنج هه‌زار ساڵ به‌ر له زایین ئاوه‌دان بووه و دواتر بۆ هه‌میشه‌یی له‌سێ هه‌زار به‌ر له زایین چۆڵ كراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت مێژووی گرده‌كه بۆ سه‌رده‌می (به‌ر له كوێله‌كان و كوێله‌كان و وه‌ركا) ده‌گه‌رێته‌وه، ده‌رباره‌ی شاره‌كه كۆنترین نیشانه‌مان له رِێگهی تۆماری پادشاكانی نه‌وه‌ی ئوری سێیه‌مه‌وه (22114-2004پ .ز) یه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه مه‌به‌ست نه‌وه‌كانی ئوری سێیه‌می وه‌كو شولكی و ئامارسین، ئه‌و كات شاره‌كه به ده‌سته‌ی (ئۆربیلیم) یان (ئهربیلیم) باس كراوه و له ده‌قه ئاشوورییه‌كانیش دا كه به ده‌سخه‌تی مسماری نووسراوه شاره‌كه ناوی واشرۆڤهكراه كه‌وا به مانای چوارخواوهند دێت، وا ده‌ده‌كه‌وێ نووسه‌ره ئاشوورییه‌كان ناوه سۆمه‌رییه كۆنه‌كه‌ی (ئاورییلوم) یان وا لێكدابێته‌وه كه مه‌به‌ست لێی چوار خواوه‌نده هه‌ربۆیه ناوه كۆنه‌كه‌یان كردووه به (ئاربائیلو).
له ده‌قه فارسییه كۆنه‌كانیش دا كه به رِێنووسی مسماری نووسراون ناوی شاره‌كه به (ئاربیرا) براوه له سه‌رچاوه یۆنانی و رۆمانیه‌كانیش دا به (ئاربیلا) یان(ئهربهلا) ناوی براوه، له سه‌رده‌می ئیسلامیش دا شاری هه‌ولێر ناوه‌كه‌ی خۆی پاراستووه و هه‌ر به (ئه‌ربل) ماوه‌ته‌وه، دواتر كورده‌كان ناویان لێنا(هه‌ولێر) ده‌ڵێن ناوی هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه وهرگێرِاوه(ئه‌ربیلا-اربیل- ئهرویل-ئهوریل- هوربیل- هه‌ولێر) هه‌ولێر یه‌كێكه له شاره گرنگه‌كانی مێژوو چونكه هه‌ر له سه‌رده‌مه دێرینه‌كانه‌وه یه‌كه‌مین جار كه مرۆڤ فێری نیشته‌جێ بوون بوو له‌و شاره و ناوچه‌كانیدا نیشته‌جێبوون دروست بووه، یه‌كه‌م جار به‌شێوه‌ی گوندی كشتوكاڵی له نزیكه‌ی شه‌ش ساڵی به‌ر له زایین واته له‌و كاته‌وه‌ی مرۆڤ گوندی كشتوكاڵی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ساكاری پێكه‌وه ناوه، هه‌ر له سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كانه‌وه و له نزیكه‌ی(2500پ.ز) یه‌وه هه‌ولێر هه‌بووه، فراوانخوازییه‌كانی سه‌رجون ئه‌كه‌دی(2371-2316پ.ز) به هه‌ولێریش گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ئه‌و رِێگاوبانانهی له باكووره‌وه بۆ ناوهرِاست و باشوور ده‌چوون و ده‌رامه‌تیان پێدا تێدهپهرِێ له سه‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی ئوری سێیه‌مدا هه‌ڵمه‌ته‌كه گه‌یشته ناوچه‌كانی(ئۆربیلۆم)، دوای ئه‌وه‌ش ناوچه‌كه سهرهرِای ئه‌وه‌ی چه‌ندین قۆناغ و سه‌رده‌می جۆراو جۆر و یه‌ك له دوایه‌كی به‌خۆوه دی به‌ڵام ههرماویهوه و ئاوه‌دان بوو، قهڵاكهش شارێكی گرنگی ئاشورییهكانه و له سه‌ر گردێكی دێرین دروست كراوه كه له شاره‌كه كۆنتره واته قه‌ڵاكه ده‌ورانی سۆمه‌ریی و بابلی و فارسی و یۆنانی و فرسی و ساسانی و سه‌رده‌مانی ئیسلامیشی دیوه، ئه‌و قه‌ڵایه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له هه‌موو ئه‌و قۆناغ و سه‌رده‌مانه‌دا جێگه‌ی نیشته‌جێبوون و ئاوه‌دانی بووه، هه‌ولێر كه شوێنێكی گرنگ دا هه‌ڵكه‌وتووه جگه له پیت و به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی شوێنی ههڵكهوتنهكهی وای لێكردووه ببێته سه‌نته‌ری هاتوچۆی كاروانه‌كان، چونكه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر رِێگا مێژووییه دێرینه‌كه‌ی سه‌رده‌می بابلی- ئاشوورییه‌كان له قۆناغه سه‌ره‌كییه‌كاندا ئه‌و رِێگایه سه‌ره‌تا له نهینهواو دواتر بۆ ئهربائیلۆو ئه‌وجا بۆ ئارابخا(كه‌ركووك) و له وێوه ده‌گه‌یشته وڵاتی بابله‌كان.
هه‌رێمی هه‌ولێر به‌شێكی گه‌وره‌ی وڵاته مێژوویه‌كه‌ی ئاشوورییه‌كانی پێك هێناوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش شاره‌كه له ناوهرِاستی ده‌شتێكی به پیت و خێر‌و بێر بووه، شاره‌كه له سه‌رده‌مه دێرینه‌كاندا شارێكی سه‌ره‌كی بووه، له سه‌رده‌می دێرینه‌كاندا گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه له سه‌رده‌می ئاشووریهكاندا گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌بووه چونكه ئه‌و كات یه‌كێك بووه له شاره ئاوه‌دانه سه‌ره‌كییه‌كانی (ئاشوور- نه‌ینه‌وا- كالح) ئه‌وه ئه‌و كاته بوو كه به سه‌رده‌می كۆنی ئاشوور(2000-1400 پ.ز) ناسراوه، شاره‌كه جگه له‌وه‌ی گه‌شه سه‌ندنێكی شارستانی و عومرانی به خۆوه دیبوو سهربازگایهكی سه‌ربازی ئاشوورییه‌كانیش بوو لێیه‌وه شاڵاوه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه خۆرهه‌ڵاتییه‌كان ساز ده‌دا، بێ له‌وانه‌ش هه‌ولێر سه‌نته‌رێكی گرنگی په‌رستنی خواوه‌ندی(عه‌شتار)یش بووه و په‌رستگاكه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ولێر ئاوی ژێ زه‌وی و كارێز و كانیاوی زۆری هه‌بووه و به‌وانه‌شه‌وه به ناوبانگ بووه (مه‌به‌ست له كارێز چه‌ند لقه ئاوێكی ژێر زه‌وییه یان چه‌ند بیرێكی ژێر زه‌وین كه له نێوانیاندا تۆنێل هه‌یه)، هه‌ر بۆیه شاره‌كه به ئاوه‌دانی ماوه‌ته‌وه، به جۆرێك داگیر كه‌رانی هه‌ولێر هه‌رگیز نه‌یاتوانیووه كارێزه‌كانی خاپوور بكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن پێیان كرابوو كه‌ناڵ و تونێله‌كانی ئاودێری وڵاتی بابل و ته‌واوی شاره‌كانی باشوور وێران سه‌نحاریب (704-681 پ.ز) له‌و ئاوه‌ی له دۆڵی به‌ستۆره‌دا كۆ ببۆوه ئاوی بۆ شاره‌كه گواستۆته‌وه ئه‌م (دۆڵی بهستۆرهیهش) كه‌وتۆته باكووری هه‌ولێره‌وه و (18) كیلۆمه‌تر لێی دووره، پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه: هه‌ولێر هه‌ر له كۆنه‌وه وه‌كو شارێكی دێرین ناسراوه و تا ئهمرِۆش به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه هه‌بووه (به پیتی خاكه‌كه‌ی و شوێنه ههڵكهوتووهكهی كه له رِووی بازرگانی و ئایینی و سه‌ربازییه‌وه زۆر گرنگ بووه، ئه‌وه جگه له سامانی ئاوی سروشتی و ئاوی ژێر زه‌وی) هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بڵێین، هه‌ولێر كۆنترین شاری زیندووی جیهانه. گه‌شه‌سه‌ندنی مێژووییانه‌ی هه‌ولێر
ا- سه‌رده‌می به‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی ئیسلام: 1- سه‌رده‌می سۆمه‌رییه‌كان:
شۆلكی(2095-2048پ.ز) كه دووه‌مین پادشای بنه‌ماڵه‌ی سێیه‌می ئور بوو له ساڵی چل و هه‌شته‌مینی ده‌سه‌ڵاتیدا شاڵاوێكی بۆ سه‌ر هه‌ولێر هێنان كاتێكیش ئامارسی(2047-2039پ.ز) جێگه‌ی ئه‌وی گرته‌وه له ساڵی دووه‌می سۆمه‌رییه‌كان یه‌كێكی خۆیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌وه كرده ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ڵام نه‌یانتوانی به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر شار‌و ناوچه‌كه‌دا بكێشن چونكه هه‌ولێر زۆر له شانشینی سۆمه‌رییه‌كانه‌وه دوور بوو كه له باشووردا ده‌سه‌ڵاتدار بووه. 2- سه‌رده‌می ئاشورییه‌كان:
هه‌ر له سه‌رده‌می كۆنی ئاشوورییه‌كانه‌وه، هه‌ولێر بووه شارێكی سه‌ره‌كی ئاوه‌دانی ئاشوورییه‌كان، باسی گرنگی و بایه‌خی شاره‌كه‌مان له رِووی سه‌ربای و ئایینییه‌وه كرد و خودی ئاشوورییه‌كانیش په‌لاماره سه‌ربازییه‌كانیان ئه‌نجان بده‌ن و(حه‌ج) یشیان بۆ شاره‌كه ده‌كرد، له ناو قهڵاكهیدا شوێنه‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه دۆرزاوه‌ته‌وه كه بریتییه له (كۆته‌ڵێكی برۆنزی) و به نوسین و رِێنووسی مسماری ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه كه ناوی(شمش بیل) بووه كه له‌به‌ر خاتری سه‌رداره‌كه‌ی ئاشوردانی سێیه‌م(772-754پ.ز) كۆتهلێكی (عه‌شتار ئهربێلاشی) لێ نزیك كردۆته‌وه دیسان لهوحێكیش دۆزراوه‌ته‌وه كه بۆ ئاشور پانیپاڵ نووسراوه بێگومان هه‌ولێر كه ئه‌و سه‌رده‌مه یه‌ك له دوایهكانی شارستانی دیوه و هه‌ر به ئاوه‌دانی ماوه‌ته‌وه، دیاره شوێنه‌واری زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی تیادایه كه چیرۆكی ئه‌و شارستانیه‌ته یه‌ك له دوایهكانهمان بۆ ده‌گێرێته‌وه:. 3- سه‌رده‌می كۆنی فارسی:
پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی(216ی پ.ز) ده‌وڵه‌تی ئاشوری له ناوبردرا هه‌ولێر كه‌وتۆته ژێر ده‌ستی(میدییه) كانه‌وه، جگه له شوێنه پیرۆزه ئایینییه‌كانی شاره‌كه له خاپوركردن رِزگاری نه‌بوو به‌و شێوه‌یه هه‌ولێر و ته‌واوی ناوچه‌كانی وڵاتی ئاشورییه‌كان بوونه ده‌سكه‌وتی بابلیه هاوپه‌یمانه‌كانیان كه له هیچ جێگایه‌كی ئه‌و وڵاته‌دا هێزی سه‌ربازی ئاشوورییه‌كان نههێڵدرابوو ساڵی (550 پ.ز)یش ده‌وڵه‌تی فارسی دامه‌زراوو ته‌واوی ناوچه‌كانی كۆنترۆڵ كرد، هه‌ولێر گه‌وره‌ترین شاری ناوچه‌كه بوو، گۆرِهپانی ئه‌و شهرهِ مێژوویی گرنگه‌ش بوو كه له نێوان ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی و(دارای سێیه‌م) دا‌و هه‌مین پادشای فورسه‌كاندا له ساڵی(331 پ.ز) رِوویدا هه‌ر بۆیه شهرِهكهی ناونرا ئه‌ربێلا). 4- سه‌رده‌می فرسی (139پ.ز -226 زایینی):
ئه‌م سه‌رده‌مه له دوای سه‌رده‌می سلۆڤی (یۆنانی) یه‌وه دێت، له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌ولێر زۆر گه‌شه‌ی كرد و بووه پایته‌ختی شانشینێكه كه به (حه‌دیاب) ناسراو بووه، كه زۆرجار ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له خۆرئاوه به (فۆرِات) گه‌یشتووه و له باكووریشه‌وه به(نسبین) گه‌یشتووه و قه‌ڵه‌مره‌وی به حه‌ران و ماردین و به‌شێكی ئه‌رمینیادا رِۆیشتووه زۆر پێده‌چێت ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی شاری(ئهلحهدر)یشی گرتبێته‌وه. حه‌دیاب ناوێكی ئارامییه و له ناو سه‌رچاوه كلاسیكییه‌كاندا له به‌رامبه‌ریدا ناوی(ئادیابین)دێت و له‌وانه‌یه له وشه‌ی(زابین)ه‌وه وهگیرابێت و به‌م شێوه‌یه مانای حه‌دیاب و ئه‌دیابین، به هه‌رێمی ئهلزابین دێت، جوگرافیا ناسه‌كانی عه‌ره‌ب(حه‌دیاب) یان به (حزه) ناو هێناوه كه رهِنگبێ كورت كراوه‌ی وشه‌ی حه‌دیاب بێت. سێ پادشای حه‌دیاب به (ئیزات) ناسراوون، له ساڵی (83پ.ز) دا تكرانی دووه‌م (یاخود یه‌كه‌م) داگیری كرد، به‌ڵام له ساڵی 064پ.ز) لێی كشایه‌وه و، دواتر له ساڵی(62ی زاینی‌دا تكرانی پێنجه‌م دیسان داگیری كردووه و به‌ڵام (مونابازوس)ی پاشای حه‌دیاب و به یارمه‌تی فرسییهكان توانی تكران ده‌ربكات و وڵاته‌كه‌ی ئه‌رمینیاش داگیر بكات . له سه‌رده‌می تراجان و سفیروس و كراكلاس داهێرشكارییهكانی رِۆمان بۆ سه‌ر حه‌دیاب درێژه‌ی هه‌بوو، تا له ساڵی 216 ی زاینی‌دا(كراكلاس) پاش گهرِانهوهی له شاڵاوی سه‌ر (تیسفۆن) حهدیابیشی داگیركرد، هه‌ر له هه‌ولێریشدا گۆرِی پادشای فرسییهكان ماوه‌ته‌وه . له شاری (هه‌ریر) له نزیك هه‌ولێر وێنه‌یه‌كی شا حه‌دیاب(ئیزاتی سێیه‌م) هه‌ڵكه‌نراوه و وا ده‌ركه‌وێت به مه‌به‌ستی نه‌مركردنی سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی له‌و ناوچانه‌دا نه‌خش كراوه
له شاری (الخدر)یش كۆته‌ڵێكی له گه‌چ دروست كراوی (ئۆسلۆ)ی پادشای حه‌دیاب دۆزراوه‌ته‌وه كه له په‌رستگای (بعل شمین) جێگیر كراوه. 5- سه‌رده‌می ساسانیه‌كان (226زاینی- 637ز)
ساڵی 226ی زاینی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ساسانی فارسی له سه‌رده‌ستی (ئهدهشێر) ده‌مه‌زرێنراو رِۆمانهكانی له هه‌رێمی حه‌دیاب وهدهرناو هه‌ر له‌و كاته‌وه ئه‌و هه‌رێمه بووه مه‌یدانی شهرِ و شۆرِی نێوان رِۆمان و ساسانییهكانلهم سه‌رده‌مه‌دا بوو له حه‌دیاب دا ده‌وڵه‌تۆكه‌ی بت په‌رستی جۆراو جۆره پێك هێنران كه كۆمه‌ڵێك فهرمانرِهوا بهرِیوهیان ده‌بردن و توانیبوویان له قۆناغی جیاجیادا جۆره سه‌ربه‌خۆییه‌ك بۆ خۆیان به‌ده‌ست بهێنن،له‌وانه(قه‌ره‌داغ) كه له نزیك هه‌ولێره‌وه قه‌ڵای (ملقا)ی كرد بووه بنكه‌ی خۆی و ساڵی 358 ی زاینی و له كاتی فهرمانرِهوایهتی سابووری دووه‌مدا و پاش ئه‌وه‌ی چۆته سه‌ر ئایینی مه‌سیحی به شه‌هیدی مردووه، له نزیكه‌ی ساڵی 500 زاینییشدا هه‌رێمی حه‌دیاب ئهسقهفیهتێكی گرنگ بووه و شاری موسڵ و شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی خراوه‌ته‌وه سه‌ر، ئه‌و ده‌مه هه‌ولێر یه‌كێك له مه‌ڵبه‌نده گرنگه‌كانی (نهسرانبهت) بووه و له ناو خۆیدا له هه‌ندێك جێگایدا پیاوی ئایینی مه‌سیحی وای تیادا هه‌ڵكه‌وتووه كه زۆر كتێبی ئایینی و زانستی به هاداریان بۆ جێهێشتووین. ب- هه‌ولێر له سه‌رده‌می ئیسلامدا: ساڵی 22ی كۆچی و له سه‌رده‌می خه‌لیفه عومه‌ری كورِی خه‌تابدا(ر) موسڵمانه‌كان هه‌ولێر و دهوربهیان رِزگاركرد هه‌ڵمه‌تی رِزگا كرد نهكهش(عه‌ته‌به‌ی كورِی فیرقهد، سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد و له‌و كاته‌وه هه‌ولێر بووه به‌شێكی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی ، یه‌كێكه له‌و رِوداوه گرنگه مێژووییانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه به خۆیه‌وه دیووه، ئه‌و جه‌نگه بوو كه له به‌شی لای چه‌پی زێی گه‌وره‌وه له نێوان دوایه‌مین خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان و عه‌باسییه‌كاندا رِوویداو و چاره‌نووسی خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی دیاركرد،
سوپای عه‌باسیه‌كان مهرِوانی كورِی محه‌مه‌د و سوپای عه‌باسیه‌كان عه‌بدوڵڵای كورِی عه‌لی ئه‌لعه‌باسی سه‌ركردایه‌تیان ده‌كردن، ئه‌و شهرهِ نۆ رۆژ درێژه‌ی هه‌بوو جگه له دواییهكانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عه‌باسی، له سه‌رده‌می ئیسلامدا هه‌ولێر رِۆڵیكی به‌رچاوی نهگێرِا، ته‌نانه‌ت له كتێبه مێژووییه‌كه‌ی خۆیدا(ئهلتهربهری) باسی هه‌ولێر ناكات، له جوگرافییاناسهكانیشدا له (سه‌ده‌ری نۆیه‌می زاینی دا ئیبنو الخردابه) و له (سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زایینیش‌دا ئیبنولقودامه)، باسیان لێوه كردووه، ئه‌وانیش له باسكردنی دابه‌شكردنی عێراقدا به‌و حسابه‌ی تهوجێكی هه‌رێمی حه‌لوان بووه، له پاش ئه‌وه‌وه هه‌ولێر بووه به‌شێكی وڵاتی ئه‌لجه‌زیره و له چوار چێوه‌ی هه‌رێمی موسڵ داده‌نرێت. له سه‌ده‌كانی ناوهرِاست دا كورد و مهسییحیهكان زۆرترین به‌شی دانیشتوانی شاره‌كه بوون، هه‌ر له سه‌ده‌ی یانزه‌ی زاینیشیهوه كورده هه‌زبانی و حكمیهكان به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له هه‌ولێر و ده‌وروپشتی دا نیشته‌جێ بوون، زۆر جارانیش سه‌ركرده‌كانی ئه‌م دوو خێڵه له سه‌ر شاری هه‌ولێر ململانێ و كێشهكێشیان كردووه، هه‌ر دوولاشیان له هه‌رێمی هه‌ولێردا ژماره‌یه‌ك قه‌ڵایان هه‌بووه، ئه‌و ناكۆكی و ململانێیانه كه نزیكه‌ی له ناوهرِاستی سه‌ده‌ی ده‌یه‌مدا رِوویانداوه له‌لایه‌ن ئیبن خه‌لدون و به‌ده‌ره‌دین ئهلعهینیهوه باسیان لێوه كراوه. میرنشینی هه‌زباییه‌كان هه‌زباییه‌كان میرنیشنێیكان دامه‌زراند و قه‌ڵای هه‌ولێریان كرده پایته‌خت، كاتێكیش سه‌لجوقیه‌كان له عێراقدا ده‌ركه‌وتن ئه‌مانه دایانه پاڵیان، عیسای كورِی مو‌سا و سالاری كورِی موسای براشی دوو میری هه‌زباییه‌كان بوون كه له رِووداوهكانی ساڵی 436ی كۆچی دا‌و له مێژووه‌كه‌ی(ئیبن و ئهلئهسیرادو، دواتر له كتێبه‌كانی ئه‌بولحه‌سه‌ن ئیبن موسك و دا‌و(له رِووداوهكانی ساڵی 440ی كۆچی دا) باسیان كراوه.
(حوسێنی كورِی حه‌سه‌نی كورِی مو‌سا) كه به ئه‌بول هیجائی هه‌زبانی ناسراوه یه‌كێكه له‌وانه‌ی و ئیبن ئه‌سیر باسی له چالاكی و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كانی ناكۆكیانه‌یه كه له نێوان ساڵانی(500-520 كۆچی) دا له نێوان خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی و سوڵتانه‌كانی سه‌لجوقیدا رِوویان داوه، له دوای 520ی كۆچیشهوه ئیدی هه‌واڵه‌كانی بزربووه و واشدهدهركهوێت له هه‌مان ساڵدا میرنشینه‌كه‌ی كه‌وتۆته ژێر رِكێڤی عیماده دینی زهنگیهوه كه له مانگی رِهمهزانی ئه‌و ساڵه‌دا هه‌ولێری رِزگار كردووه. میرنشینی هه‌ولێر پاش گرتنه‌ده‌ستی هه‌ولێر، زه‌نگی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی سوپاكه‌ی هه‌ڵبژارد و شاره‌كه‌ی پێبه‌خشی، ئه‌و سه‌ركرده‌ش زه‌ینه‌دینی عه‌لی كوچكی كورِی بهكتهكین بوو، ئه‌ویش به‌ناوی زه‌ینه‌دین له هه‌ولێر نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی (ئاتابهكی) بوو كه له موسَلهوه حوكمیان ده‌كرد، ساڵی 539هی كۆچی نوێنه‌ری عیماده‌دین بوو، دواتر بووه نوێنه‌ری سه‌یفه‌دینی غازی كورِی عیماده‌دین كه له (445ی كۆچی) مردووه، دواجاریش نوێنه‌ری قوتبه‌دینی مه‌ودوود، بووه، ئه‌وكاته‌شی له قه‌ڵای موسڵه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پیاده ده‌كرد، یه‌كێك بوو له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی زۆرترین قه‌ڵای هه‌بوو چونكه قه‌ڵاكانی هه‌كاری و ئامێدی و هه‌ولێر و ئاكرێ و شوش و سنجار و حه‌ران. . یشی به ده‌سته‌وه بووه . زهینهدینیش نوێنه‌ری خۆی بۆ هه‌ولێر ده‌نارد. یه‌كێكه له نوێنه‌ره‌كانی (ئابا مه‌نسور سهرفشكین) بووه كه له ته‌واوی مهملهكهیدا زۆر پشتی پێ به‌ستبوو، پاش مردنی (سهرفتكین) یش له ساڵی 559ی كۆچی‌دا موجاهیدهدینی قایمازی كرده نوێنه‌ری خۆی له هه‌ولێر، ساڵی 363ی كۆچی زینه‌دینی نوێنه‌ری قوتبه‌دینی كورِی زه‌نگی خاوه‌نی موسڵ ده‌ستبه‌رداری قوتبه‌دین بوو، به خزم و ماڵ و مناڵ، و سامانهكهیهوه به‌ره‌و هه‌ولێر كۆچی كرد، دووچاری كهرِی و كوێریش ببوو، ئه‌وكاته‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر كهوتهرِێ جگه له هه‌ولێر هه‌رچییه‌كی هه‌بوو دایه ده‌ستی قوتبه‌دین، به‌ڵام له هه‌مان ساڵدا كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌ی له ناو خاكی هه‌ولێردا سپێردرا
.
پاش مردنی زه‌ینه‌دین جێگهیهكهیان دایه ده‌ستی موزه‌فه‌ره‌دینی كورِه گه‌وره‌ی، به‌ڵام زۆری ئهمرِۆ موزه‌فه‌ریان له‌سه‌ر حوكم لابرد(زه‌ینه‌دین یوسف)ی برا بچوكیان له جێگه‌كه‌ی دانا، ئه‌و زینهدینه كاتێك سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی رِووبهرِووی خاچپه‌رسته‌كانی دایه‌وه بووه هاریكاری ئه‌یوبی له (18)ی رهِمهزانی 586ی كۆچی واته له 1190ی زایینی زه‌ینه‌دین له شاری (ئهلناسره) مرد و هه‌ر له‌وێ به‌خاك سپێردرا، له هه‌مان ساڵدا و له‌سه‌ر رِهزامهندی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی(ئه‌بو سه‌عیدی گوگبوری) برای زه‌ینه‌دین كه به (مه‌لیك موعه‌زه‌م موزه‌فه‌ره‌دین) ناسرابوو كراب ده‌سه‌ڵاتداری میرنشینی هه‌ولێر، كوكبوری زاوای سه‌ڵاحه‌دین بوو بۆ پاڵپشتی سه‌ڵاحه‌دین له شهرِی خاچپه‌رسته‌كاندا به‌شداری كردبوو له شهرِی (حه‌تینی) به‌ناو بانگ دا زۆر دلێر و دیار بووه. به درێژای سه‌ده‌كانی ناوهرِاست هیچ كاتێك هه‌ولێر وه‌كو سه‌رده‌می موزه‌فه‌ره‌دین له پێشكه‌وتن و خۆشی‌دا نه‌بووه، موزه‌فه‌ره‌دین، ئه‌م دهوڵهتۆكهیهی كه له براكه‌یه‌وه، بۆی مابۆوه، فراوانتری كرد و میرنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری خسته ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه و، هه‌رێمی شاره‌زووری به كه‌ركووكیشه‌وه كرده به‌شێك له مێرنشینهكهی خۆی، له‌و ده‌مه‌دا بوو ژماره‌یه‌كی زۆری بیانی له هه‌ولێر دا نیشته‌جێ بوون و شاره‌كه‌ی كرده یه‌كێك له شاره گرنگه‌كانی هه‌موو ناوچه‌كه . گه‌شه‌كردنی میرنشینه‌كه له سه‌رده‌می موزه‌فه‌ره‌دین (586-63 كۆچی ) (1190-1232ز)
میرنیشینی هه‌ولێر له رِووی ئاوه‌دانكردنه‌وه و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، گه‌شه‌كردنێكی باشی به‌خۆوه بینی، كوكبوری قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌ی زۆری تیادا دروست كرد و خانههیك بۆ بىَ دایك و باوك و كوێر و په‌ككه‌وته‌كانی كرده‌وه، هه‌ر ئه‌ویش بوو به‌شی خواره‌وه‌ی هه‌ولێری ئاوه‌دان كرده‌وه (ئه‌وه به‌شه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه خوار قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه) هه‌موو ده‌زگاو پێداویستییه‌كی بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ پێویسته موزه‌فه‌ره‌دین بۆ‌خ میرنشینه‌كه‌ی دابین كرد ته‌نانه‌ت سكه‌ی پاره‌شی لێدا، زۆر جاران ئاهه‌نگ و جه‌ژنی فراوان و به باق و بریقی وای ساز ده‌كرد له هه‌موو لایهكهوهه خه‌ڵكێكی زۆری بۆ هه‌ولێر راده‌كێشان، یه‌كێك له‌و جه‌ژنه پرِشكۆیانه چه‌ژنی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری (د) بوو كه له چوار چێوه‌ی ئاهه‌نگێكی فراواندا له گه‌رمه‌ی بازارِێكی بازرگانی گرنگدا بهرِێوه ده‌چوو. یه‌كێك له ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌شاوه‌یه و گومه‌زو مناره‌ی موزفهریهیه كه كاتی خۆی مزگه‌وتێكیشی له گه‌ڵدا بووه، كه له گه‌چ و چیمه‌نتۆ دروست كراوه و بنكه‌یه‌كی به نرخیشی هه‌بووه به زه‌خره‌فه رِازێنراوهتهوه، له ناو چێوهكهشیدا دوو قاڵدرمه‌ی لووله‌یی تیادایهكه پێكه‌وه په‌یوه‌ست ئیین، دوو ده‌رگاشی تیادایه هه‌ردووكیان به‌ره‌و قاڵدرهمهكان ده‌چن، پاشماوه‌ی مناره‌كه(37) مه‌تره دانانی قالدرمهكان به‌م شێوه‌یه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی (بیناسازی) كه‌م وێنه بووه، پاشماوه و ئاساوارێكی دیكه‌ی ئه‌و سه‌ده‌مه گومه‌زی(زهیتول دینی عه‌لی كوچه‌ك) و چه‌ندین گۆرِی پیاوانی زانست و تهسهفه، ناوی خاوه‌نی زۆربه‌ی گۆرِهكان بزره چونكه، له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناونیشان نه‌نووسراوه,
له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك زانا و ئه‌دیب و نووسه‌ران و چه‌ندین كتێب و دانراوی خوڵقاند و به ئه‌مری هێشتنیه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیشن باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئاستی گه‌شه سهندوێتی هه‌ولێری ئه‌و سه‌رده‌مه كه له رِاستی دا ئه‌و كات هه‌ولێر یه‌كێك بوو له مه‌ڵبه‌نده زانستییه گرنگه‌كانی ئیسلام. مردنی موزه‌فه‌ردین كاتێك له ساڵی 630 كۆچی‌دا 1232 زاینی‌دا موزه‌فه‌ردین مرد و كه‌سی بۆ جێگاكه‌ی خۆی دانه‌نا، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كه‌وته ژێر ده‌ستی خه‌لیفه (موسته‌نسیر) ی عه‌باسی، به‌و هۆبهشهوه كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر ملیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی عه‌باسی نه‌ده‌دا و دانیان پێدانه‌ناوه هه‌ر بۆیه خه‌لیفه‌ش له سه‌ره‌تا و بۆ ملكه‌چ پێكردنی شاره‌كه هانای بۆ شمشێر و هێزو برد‌و پاش گهماردۆلانی شاره‌كه له كۆتاییدا (ئیقبالی شه‌رابی سه‌ركرده‌ی سووپای خه‌لیفه موسته‌نسیر) هه‌ولێری داگیر كرد . پاش ماوه‌یه‌ك شاڵاوی مه‌غۆڵه‌كان له هه‌لێر نزیك بۆوه و ساڵی (628) كۆچی 1320 زاینی شاڵاوه‌كه گه‌یشته ناوچه‌كانی هه‌ولێر و له ساڵی 633 كۆچی 1235 زاینی له ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌دا بێ سهروبهرییهكی زۆریان بڵاوكردبۆو، ساڵی634 یش سه‌ر له نوێ ده‌ركه‌وتنه‌وه و به‌شی خواره‌وه‌ی شاره‌كه‌یان سوتاند، دیسان قه‌ڵاكه‌یان كهمارۆ دایه‌وه كه هىَشتا به‌رگرییه‌كی توند‌و بێ وێنه‌یان درێژه پێده‌دا، پاش تێپهرِبوونی (45) رۆژ مه‌غۆله‌كان به‌رامبه‌ر به _جزیه) یه‌كی زۆر له‌و شوێنه كشانه‌وه . كاتێك هۆلاكۆ به‌ره‌و به‌غا بهرِێ كه‌وت سه‌ركرده‌یه‌كی سووپاكه‌ی بۆ په‌لاماردانی هه‌ولێر رِهوانهكرد، زیاتر له ساڵێك كورده‌كانی دانیشتوانی قه‌ڵاكه به‌رگریان كرد و قه‌ڵاكه‌یان نه‌دا به ده‌سته‌وه، به هاوكاری (به‌دره‌دین لوئلوئه‌ی) فهرمانرِهوای موسڵ نه‌بێت، مه‌غۆله‌كان نه‌یانده‌توانی قه‌ڵاكه بگرن .
هه‌ولێر له سه‌رده‌می فهرمانرِهوای مه‌غۆله‌كاندا پاش ئه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن مه‌غۆله‌كانه‌وه داگیركرا، سه‌رده‌مێكی پرِ له دواكه‌وتوویی و سستی و نه‌گبه‌تی له مێژووی شاره‌كه ده‌ستی پێكرد و زانست و بونیاتنان و بیناسازی له شاره‌كه برِاو به‌دره‌دین لوئلوئه له به‌رامبه‌ر حه‌فتا هه‌زار دیناردا له جیانی مه‌غۆله‌كان حوكمرِانی هه‌ولێری ده‌كرد، پاش ئه‌ویش مه‌سیحییه‌كان حوكمیان كرد كه (موخته‌س یه‌كێك بوو له‌وانه). له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مینی كۆچی‌دا (واته له سه‌رده‌می جهلائرییهكاندا كه پاش مه‌غۆله‌كان خه‌ڵكانی دیكه حوكمی عێراقیان كردووه) ده‌سه‌ڵاتدار و میره‌كانی خێڵی مازنجانی كوردی هه‌ولێریان بهرِێوهبردووه. یه‌كه‌م میریان (موبازرهدین كه‌ك)بووه، دواتریش عیزه‌دینی كورِی و دوای ئه‌ویش میر نه‌جمه‌دین خهقر و دوای ئه‌میش كورِهكه حه‌كمی هه‌ولێری كرد‌و، كه ناوی (میر شجاعهدین) بووه و له‌و سه‌ده‌مه‌دا عهقهر (ئاكرێ) و (شۆرش)یشیان له ژێر ده‌ستدا بووه، له سه‌رده‌می مه‌غۆله‌كان دا هه‌ولێر مه‌ڵبه‌ندێكی پاره گۆرِینهوه بوو . پاش بنه‌ماڵه‌ی موبارهزهدینی كك، بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی دیكه حوكمی هه‌ولێری كردووه كه ناوی (دهلقهندی) بووه و ئه‌مانه‌ش ناوی ژماره‌یه‌ك له میرهكانیانه:. شه‌ریف عه‌لا ئه‌دینی عه‌لی و یه‌حیا دواتریش عه‌لی كورِی یه‌حیا جێگه‌ی ئه‌ویان گرتۆته‌وه، میره‌كانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه له‌گه‌ڵ (مه‌مالیكه‌كانی) میسردا نامه و نامه گۆرِینهوهیان هه‌بووه. پاش ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌ولێر دووچاری په‌لامار و داگیركارییه‌كانی (ته‌یموری له‌نك) بۆته‌وه له ساڵی 791ی كۆچی 1393ی زاینی. سه‌رده‌می توركمانی و سه‌فه‌وی دواتر هه‌ولێر ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی قه‌ره قۆینلۆ (1410-1470) زاینی بۆته‌وه و دواتریش كه‌وتۆته ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی (ئاق قۆینلو)(1470-1508) ساڵی 1508) زایینیش له نزیك ته‌برێزدا و له شهرِی (چاودێران)ی به ناوبانك دا سوڵتان سه‌لیمی عوسمانلی به‌سه‌ر ئا ئیسماعیلی سه‌فه‌ویدا سه‌ركه‌وت، پاشی ئه‌وه‌ی عوسمانلییه‌كان كوردستان ناوهرِاست و باكووری عێراقیان خسته ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه ئیدی ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌وییه‌كان له‌م ناوچانه‌دا نه‌مان، له هه‌مان ساڵدا سوڵتانی عوسمانلی دانی به بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستاندا نا كه به‌ناوبانگترینیان میرنشینی بادینان بوو له ئومێدی و میرنشینی سۆران بوو له هاودیان و دواتر له هه‌ریر و بۆ دواجاریش له رِواندز
.
موحه‌مه‌د پاشا به ناوبانگترین میرانی سۆران بوو له سهردهكی ئه‌میشدا بوو میرنشینه‌كه زۆر فراوان بوو به‌ڵام عوسمانلیه‌كان كاتێك هه‌ستیان به مه‌ترسی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد خێرا له ساڵی 1838 زایینی‌دا ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه‌كه‌یان كۆتایی پێهێنا.
له ساڵی 1732 و له ساڵی 1743 یشدا هه‌ولێر دوو چاری داگیركارییه‌كانی نادر شاه بووه‌وه ، ساڵی 1743 پاش گه‌مارۆیه‌كی60 رۆژی توانی هه‌ولێر داگیر بكات ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش چهرمهسهرترین و دژوارترین سه‌رده‌می مێژووی ناوچه‌كه بوو.
ساڵانێكی زۆری سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م هه‌ولێر وه‌كو به‌شێكی ولایه‌تی به‌غدا مایه‌وه و سهربازگنهیهكی (ئینكیشار)ی به هێزیشی تیادا جێگیر كرابوو، چونكه به یه‌كیك له مه‌ڵبه‌نده گرنگه‌كانی ولایه‌ته‌كه داده‌نرا، كاتێكیش له ساڵی 1789 ویلایه‌تی موسڵ، به گوێره‌ی دوا هه‌مین هه‌ڵسه‌نگاندنی بهرِێوهبهرایهتی كه توركه‌كان ئه‌نجامیان داوه هه‌ولێر قه‌زایه‌كی سنجه‌قی شاره‌زوور بووه.
له تشرینی دووه‌می 1918 دا ئینگلیزه‌كان هه‌ولێریان داگیر كرد و له حوزه‌یرانی ساڵی 1919شدا (مسته‌ر های) یان وه‌كو یه‌كه‌مین یاریده‌ده‌ری حاكمی سیاسی له هه‌ولێر دا ده‌ست نیشان كرد، له یه‌كه‌مین رِۆژی مانگی تشرینی دووه‌می 1919 شدا (لیوای هه‌ولێر) پێكهێنرا هه‌ر دوو قه‌زای كۆیه‌و رواندزیشی خرایه سه‌ر، پاش پێكهَنانی ده‌وڵه‌تی عێراقیش (ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی عوسمان) كراوه‌ته‌وه یه‌كه‌مین (موتهسهرِیفی) هه‌ولێر.
شۆرِشی هه‌ولێرییه‌كان له دژی كۆڵونیالیزمی به‌ریتانیا
له نێوان دوا دوایییهكانی ساڵی 1919 وه تا ده‌ستپێكی ساڵی 1923 دا خێڵه كورده‌كانی ناوچه‌ی هه‌ولێر رِاپهرین و راِپهرینهكهشیان هۆكاری ئایینی و سیاسی هه‌بوو،ئه‌مه جگه له له‌وه‌ی كارگێرِایهتی به‌ریتانیا گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆریان بڵاوكردبۆوه و دووربه‌ره‌كی ناكۆكیان خستبووه ناو سه‌ركرده و سه‌رۆك خێڵه‌كان، كه‌سایه‌تییه خۆماڵییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان دابوو به‌گژ یه‌كدا، هه‌ریر و رواندز و شه‌قڵاوه و كۆیه مه‌ڵبه‌ندی شۆرِشی خێڵه‌كان بوون له دژی به‌ریتانیاكان، شۆرشگێره‌كان شاری هه‌ولێریان كهمارۆدا بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی ئینگلیزه‌كان وه‌ده‌ری بهێنن، ته‌واوی خێڵه‌كانی سورچی و خێڵه‌كانی رواندز و خۆشناو و گه‌ردی و ناكۆیان و زراری له‌و شۆرِهشهدا به‌شدار بوون، تتا ئه‌وده‌مه‌ی ئینگلیزه‌كان له 22ی نیسانی 1923 دا چوون شاری رواندزه‌وه شۆرِشهكه دانه‌مركایه‌وه، هه‌تا گه‌یشتیشه شاره‌كه له رِێگادا زیانێكی ماڵی و گیانی زۆریان لێكه‌وت و كه‌لوپه‌لی فرِۆكهیان له‌ده‌ست دا. بایه‌خی هه‌ولێر له كهلوپووری ئیسلامی دا
قوتابخانه‌كان:
گه‌لی كورد له ناخی دڵیه‌وه، باوهرِی به ئیسلام هێنا، له ناوشاخ و دۆڵ و هه‌موو جێگایه‌كدا مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی بنیات ناوه، ئه‌م بایه‌خ دانه‌ی كورد به جۆرێك بووه گوندێك نه‌بووه قوتابخانه و مزگه‌وتی تیادا نه‌بووبێت، هه‌ر بۆیه ژماره‌یان زۆر و زه‌وه‌ند بووه، له رِووی گه‌شه‌پێدانی شارستانی ئیسلامدا له مێژووی رِۆڵی كورد له‌به‌رچاوه، له هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغه‌كانی مێژووی شارستانی ئیسلامی‌دا كورد له پێناوی به‌رگری كردت له شارستانی ئیسلامی و رۆشنبیری عه‌ره‌بیدا، خزمه‌تی مه‌زن و قوربانی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش كردووه، له ناو كوردا ئیمامی وا سه‌ریان هه‌ڵداوه له بواری (ته‌فسیر)كردن (حه‌دیس) واته شرۆڤه‌كردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) و (ئسول) و مێژوو ئه‌ده‌ب وزماندا ده‌ستێكی باڵایان هه‌بووه، هه‌ر كه‌سێك له‌مێژوی ئیسلامی برِوانێ به‌تایبه‌تی كتێبه وهرگێرِاوهكان زۆر به‌ڵگه‌ی به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ئیسلامه‌وه زانایان و پیاوانی كورد له سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بزاڤه سیاسی و زانستیه‌كاندا له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا رِۆڵی دیار و گرنگیان هه‌بووه. هه‌ر چه‌نده ئاستی باڵا ده‌ستێتی كورد له زانسته ئیسلامیه‌كاندا هاوتای ئاستی باڵا ده‌ستیان نه‌بووه له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتناندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵاته‌كه‌یان به قوتابی و قوتابخانه پرِبووه و تیایاندا قوتابیان باشترین و به‌كه‌ڵكترین زانستیان خوێندووه و ئه‌و خوێندن و زانسته ئیسلامیانه‌ی له‌و قوتابخانانه‌دا ده‌وترانه‌وه هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌و زانست و وانانه‌ی له زانكۆ گه‌وره‌كانی مه‌ڵبه‌نده گرنگه‌كانی ئه‌و كاتی جیهانی ئیسلامی ده‌وترانه‌وه، دانراوه‌و كتێبه زانستیه‌كانیان له بواری هونه‌ر و زانست‌دا باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ن.
هه‌ر چه‌نده زاناكانی كورد ئه‌و وزه زانستییه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام وهرگێرِانه و ناو‌و باس و زانسته‌كانیان بزربوو، ته‌نیا كه‌مێكیان نه‌بێت ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی رِێگاوبان و گه‌یاندندا ژیاون كۆچ و كاروانی زانستیان خۆیان به مه‌ڵبه‌نده گه‌وره‌كان گه‌یاندووه و چونه‌ته ژێر باڵی میره به‌ناوبانگه‌كانه‌وه، له‌وێشدا پێگه و ئاستی به‌رزیان مسۆگه‌ر كردووه و ناوبانگی باشیان به‌ده‌ستی هێناوه، ئه‌و كاته‌شی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنی نێوان وڵاته ئیسلامییه‌كان نه‌مان و كۆچی زانستی و سه‌فه‌ركردنی خه‌ڵك بۆ خوێندن و زانست فێربوون كهمبۆنهته ژێره‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ته‌وازوع و گۆشه‌گیری خۆیانه‌وه چونكه هیچیان له مێژوو وه‌رگێراوه‌كان نه‌نووسیووه له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زۆری هێرش و ته‌سكبوونه‌وه‌ی باری بیناكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه، وایكردووه، چالاكییه‌كان كه‌متر ببنه‌وه و سست ببن.
ئه‌مانه‌ش ناوی ژماره‌یه‌ك فه‌قێ و زانای به‌ناو بانگن له هه‌ولێر كه كتێبه تهرجهمهكراوهكانیان ناوی ئه‌وانی به نه‌مری هێڵاوه‌ته‌وه و ناو بانگیان سنووری شاره‌كه‌ی خۆیانی به‌زاندووه:.
ئه‌بوو ئه‌حمه‌د قاسمی كورِی موزه‌فه‌ری كورِی عه‌لی كورِی ئه‌لقاسمی شاره‌زووری كه باوكی قازی ئهلخافقین، ئه‌بی به‌كر موحه‌مه‌د و مورته‌زای ئه‌بی موحه‌مه‌دی عه‌بدوڵڵا و، ئه‌بی مه‌نسوری موزه‌فه‌ره، ئیبنولهخهكان ده‌ڵێ:
(ئه‌و باپیره گه‌وره‌ی شارهزوورییهكانه له شام و موسڵ و جه‌زیره و هه‌موویان نه‌وه‌ی ئه‌ون و ماوه‌یه‌ك حاكمی شاری هه‌ولێر بووه و ماوه‌یه‌كی دیكه حاكمی شاری كورِهكانیشی و نه‌وه‌كانیشی زانای به‌ناو بانگ و پاش و به‌رزیان به‌ده‌ست هێناوه، به‌تایبه‌تی قازی كه‌ماله‌دین موحه‌مه‌د كه نه‌وه‌ی ئه‌و بووه، ئه‌و قاسمه‌ی باسمان كرد ساڵی 489 كۆچی / 1095ی زاینی له موسڵ مردووه (32).موحه‌مه‌د كورِی عه‌لی جامع یه‌كێك له مامۆستا و فه‌قێ شاره‌زاكانی هه‌ولێر بووه و له پیاوانی سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچی بووه، باپیری(به‌نو موحته‌سه‌ب) بووه كه له هه‌ولێر(خه‌تیب) بووه له سه‌رده‌می (ئه‌بی هیجانی كورِی ئه‌بی عه‌لی خاوه‌نی هه‌ولێر
به‌ر له ئه‌و موحه‌مه‌د كورِی عه‌لی له سه‌ر ئه‌و كاره بووه، خدری كورِی نه‌سر ئیبن خه‌له‌كان به یه‌كه‌مین مامۆستای شاری هه‌ولیری داناوه (خدر ساڵی 478 له دایك بووه و ساڵی 567 كۆچی دوایی كردووه) یه‌كه‌مین قوتابخانه له شاری به‌غدادا، قوتابخانه‌ی نیزامیه دروست بووه كه ساڵی 459 ك1066 زایینی دروست كراوه، ئه‌وه له سه‌رده‌می ههزبانییهكاندا بووه، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئهتابكیهكاندا (زه‌ینه‌دین عه‌لی كوچك) ی دامه‌زرێنه‌ری میرنشینی ئه‌تابه‌كی له هه‌ولێر نوێنه‌ری خۆی بۆ هه‌رێمه‌كانی فهرمانرِهوایهتییهكهی ده‌نارد، یه‌كه‌مین نوێنه‌ری له هه‌ولێر (سرفتكین) بووه كه ساڵی 559ی كۆچی مردووه، ئه‌م كابرایه له شاری هه‌ولێر و گونده‌كانی دا مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی زۆری دروست كردووه و قهڵاشی بنیات ناوه
ئه‌بو مه‌نسوری قایمازی كورِی عه‌بدوڵڵا ك جێی گۆتۆته‌وه كه له هه‌ولێر قوتابخانه و خانه‌قای دروست كردووه، هه‌ر بۆیه شاره‌كه گه‌شه كردنێكی دیاری به خۆوه بینی، كاتێكیش ئه‌بو سه‌عیدی كوكبووری ساڵی 586 كۆچی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه‌كه‌ی گرته ده‌ست، له ماوه‌ی 4 4 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی دا گوگبوری هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بۆ گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌ی خسته گهرِ، هه‌ر له سهردهكی ئه‌ودا بوو هه‌ولێر گه‌شه‌سه‌ندێكی ئاوه‌دانی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی به خۆوه بینی، گوگبوری له هه‌ولێر دا قوتابخانه‌ی موزه‌فه‌رییه و هه‌ندێك ده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری دامه‌زراند، له سه‌رده‌می ئه‌ودا هه‌ولێر ته‌واوی (دهواویه)ه كانی هه‌بوو وه‌كو(وه‌زاره‌ت و، حجابه، دیوانی ئینشائو، دیوانی وه‌قف و ئیستیفاْ، دیوانی مهزاڵم و دیوانی ئیرتیفاع و دیوانی ئیهرائوتهسهروف و، خانه‌ی غورب و، نووسین و خه‌زێنه‌و، سیلاح
موزفه‌ره‌دین ده‌یویست شاره‌كه بكاته قیبله‌ی هه‌موو كه‌سێك و جێ نزرگه‌ی رِێبواران، هه‌ر ئه‌و بوو له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری (د.خ) كرده جه‌ژنێكی وا كه دوانزه رِۆژی ده‌خایاند، ئه‌و ئاهه‌نگ گێرِانه له‌لای ئیبن خه‌له‌كان زۆربه‌ی گرنگی و شكۆدارییه‌وه باسی لێوه كراوه
ئه‌و هه‌وڵانه ئاستی رِۆشنبیری خه‌ڵكی هه‌ولێریان به‌رزكردوه‌و، زۆر زانا و ئه‌دیب له زۆربه‌ی وڵاتانه‌وه رِوویان تێده‌كرد، تا ساڵی 630ی كۆچی له هه‌ولێر ژیا‌و ته‌مه‌نی له سه‌د ساڵ تێپهرِاند و له‌و ماوه‌یه‌دا توانی له رِووی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌وه ئاراسته‌و رِێ نیشانده‌ر بێت، له نێوان زۆر له وڵاته ئیسلامییه‌كانیشدا په‌یوه‌ستی و په‌یوه‌ندی دروست كرد، به‌رهه‌می هه‌ولێر له زانست و ئه‌ده‌ب زۆر بوو هه‌ر بۆیه جێگه و ئاستێكی باشی به‌ده‌ست هێنا لێره شوێنی ئامارێكی ده‌رچووه‌كان (المتخرجین) نابێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه ناسراوه‌كان ژماره‌یان زۆره، كه كارتێكردن، و ئاسه‌واریان به‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێری گه‌وره‌دا هه‌بووه.
هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆر زانا‌و ئه‌دیب و مێژوونووس و شاعیری به‌خۆیه‌وه گرتووه و دانراوی به‌پێز و زۆر باشیشیان له هه‌موو بوارێكی زانست دا هه‌بووه.
له هه‌ولێردا موزه‌فه‌ره‌دین خانه‌یه‌كی بۆ (حه‌دیس) دانا كه له‌گه‌ڵ خانه‌ی حه‌دیسی موزه‌فه‌رییه له موسڵ، به كۆنترین خانه‌ی (حه‌دیس) داده‌نرێت له جیهانی ئیسلامی‌دا
ئه‌م خانه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌زگا رِۆشنبیرییهكانی دیكه‌دا به‌شداری گه‌شه پێدان و پێشكه‌وتنی بزاڤی رۆشنبیری له هه‌ولێر كردووه و چه‌ندین رِۆڵهی رۆشنفكریان له بواری رۆشنبیری جۆراو جۆردا سه‌ریان هه‌ڵداوه ، جگه له بنه‌ماڵه‌ی شاره‌زووری كه باسمان كرد، ئاماژه‌ی به عوسمانی كورِی عهبدولرِهحمانی كوردی ده‌ده‌ین كه به كورِی سه‌ڵاح شهرخان ناسراوه كه دیارترین (ته‌فسیر) كه‌رانی سه‌رده‌می خۆی بووه، شهرخانی ساڵی (477)ی كۆچی (1181) زاینی له دایك بووه و له ساڵی 643ی كۆچی 1245 زاینی دا مردووه، (علوم الحدیس) یه‌كێك له كتێبه دیارهكانێتی كه به موقه‌دیمه‌ی (ابن صلاح) ناوبانگی ده‌ركردووه (ته‌به‌قاتی شافعی).
ئیبنولمسته‌وفی (موباره‌ك بن ئه‌حمه‌د)ی مێژوونووس و ئه‌دیب ساڵی 564 كۆچی / 1168 زایینی له هه‌ولێر له دایك بووه و ساڵی 637ی كۆچی / 1239 ی زایینی له موسڵ كۆچی كردووه، ئیبنولمسته‌وفی خاوه‌نی كتێبی مێژووی هه‌ولێره، ئیبنولخهلهكان (ئه‌حمه‌دی كورِی موحه‌مه‌دی كورِی ئیبراهیم) ی مێژوونووسی، ساڵی 608كۆچی / 1211ی زایینی له دایك بووه و له ساڵی 681 ی كۆچی / 1281 ی زایینی كۆچی دوایی كردووه و خاوه‌نی(وفیات الاعیان)ه. حاجی شاعیر (عیسای كورِی سنجر)ه ساڵی 632ی كۆچی /1234 ی زایینی كۆچی دوایی كردووه، ئه‌سعه‌دی كورِی ئیبراهیم شابی شاعیر بووه (ساڵی 582ی كۆچی /1186 ی زایینی له هه‌ولێر له دایك بووه و ساڵی 657ی كۆچی / 1258 ی زایینی مردووه، نووسه‌ری ئینشای(موزه‌فه‌ره‌دین) بووه، ئیبنو لفهخر ئهلئهربیلی ساڵی 692ی كۆچی مردووه و خاوه‌نی كتێبی به‌نرخه له‌وانه (نامه‌ی تارمایی، رساله له‌تیف) (كشف الغمه فی معرفه الائمه) چاپكراون.. چه‌ندین دانراوه‌ی دیكه. پاش كۆچی دوایی موزه‌فه‌ره‌دین له هه‌ولێر بزاڤی زانستی به‌رده‌وام بووه تا ئه‌و كاته‌ی مه‌غۆله‌كان وڵاته‌كه‌یان داگیركردووه، ساڵانی دواتریش چالاكی زانستی لاواز بووه و زاناكان دواتریش چالاكی زانستی لاوازبووه و زاناكان شاره‌كه‌یان جێهێشتووه و عومران كه‌مبۆته‌وه و قوتابخانه سه‌ربه‌خۆكان نه‌ماون، له‌گه‌ڵ ئهونهشدا زۆر چالاكی زانستی جۆرا و جۆر لێك داپچرِاو هه‌بوون و مۆركی تاكه كه‌سیان پێوه دیار بووه و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی دیاریان دروست كردووه، له‌وانه: موحه‌مه‌د كورِی عه‌بدوڵڵا كورِی حوسێنی ئهلزرزای كه له نێوان ساڵانی 1263-1337ی زایینی ژیاوه و به پله‌ی (قازی ئهلقودات)ی شام گه‌یشتووه، هه‌روه‌ها زه‌ینه‌دین عهبدولرِهحیمی كورِی حوسێنی كورِی ئهلرازنانی كه حه‌دیس خوێنێكی دیار بووه و هه‌روه‌ها ئهلمهعهری ئه‌لعیراقی باوكی وهلیهدینی ئه‌بی زه‌رعه ئه‌حمه‌د كه حه‌دیس خوێنی میسر بووه، عهبدولرِهحیم ساڵی 1324 له میسر له‌دایك بووه و له ساڵی 1403 ی زاینی دا مردووه . دوو سه‌ده و نیوێك تێپهرِی هیچ بزاڤێكی زانستی ده‌رنه‌كه‌وت له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزه‌مینی زایینییه‌وه، ده‌سپێكی بزاڤێكی زانستی چالاك وه‌ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ش به هۆی هه‌ندێ بنه‌ماڵه‌ی زانست په‌روه‌رده‌وه هه‌روه‌كو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌بی به‌كر ئه‌ربیلی و بنه‌ماڵه‌ی حه‌یده‌ری و بنه‌ماڵه‌ی جه‌لی زاده و ئیبنولئادهمی باله‌كی و شێخ وه‌تمان وزیاره‌تی و بنه‌ماڵه‌ی هه‌رشه‌می و رِهنگه رِێژانی و گراوی.. هتد، هه‌روه‌ك جاران مزگه‌وته‌كان گورِوتینیان تێكه‌وته‌وه و وه‌كو سه‌ره‌تا دیسان بوونه‌وه به سه‌رچاوه‌ی زانست و رۆشنبیری هه‌ر چه‌نده توانایه‌كی مادی كه‌میان هه‌بوو، كه‌سان و خه‌ڵكانی زانای ئه‌و بنه‌ماڵه‌و خێزانانه زانست و رِۆشنبیرییهكی باشیان هه‌بوو خه‌ڵكێكی زۆریان فێركرد و به‌شیان دان.
مزگه‌وت و قوتابخانه ئایینییه‌كان به‌خششێكی زۆریان پێشكه‌ش كرد و ببونه تاكه ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه‌ی زانست هه‌ر به‌ر شێوه‌یه‌ش مانه‌وه، تا دوا دواییهكانی سه‌رده‌می عوسمانی كاتێك له ده‌وروبه‌ری ساڵی (1870دا، یه‌كه‌مین قوتابخانه له شاری هه‌ولێردا دامه‌زرا. هیچ گوندێك نه‌بوو مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی خۆی تیادا نه‌بێ، هه‌ر چه‌نده بینای قوتابخانه‌كان شتێكی ئه‌وتۆ نه‌بوون به‌ڵام وانه و زانسته‌ی تیایدا ده‌وترایه‌وه ئاستێكی به‌رزی هه‌بووه، هه‌ر له‌و گوندانه‌وه زۆر زانای دیار و به‌ناو بانگ ده‌ركه‌وتوون خزمه‌تی زانست و ئایینی ئیسلامی‌یان كردوه و زۆر خه‌ڵكی ناوچه و شاره‌كانی دیكه‌شیان فێری زانست و خوێنده‌واری و رۆشنبیریش كردووه، جێی خۆیه‌تی باسی گوندی (ماوه‌رانی) حه‌یده‌ری بكه‌ین كه به گوندی زانست به‌ناوبانگ بووه، قوتابخانه‌كانی ئه‌و كات درێژ بوه‌وه‌ی قوتابخانه ئایینی و ئه‌وانه بوون كه سه‌ر به مزگه‌وته‌كان بوون، له پێناو پاراستنی كه‌له‌پووری ئیسلامه‌ی و زمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌و قوتابخانانه رِۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بووه و پێداویستی كۆمهڵگاكهشیان ده‌سته‌به‌ر كردووه، هه‌ر له‌و قوتابخانه‌دا بووه زانسته ئیسلامییه‌كانی وه‌كو (فقهو) و (ئسوڵ) و (ته‌فسیر) و ماتماتیك خوێنراوه.
رِۆِڵی هه‌ولێر له رِووبهرِووبوونهوهی په‌لاماری خاچپه‌رست و مهغۆڵهكاندا: له ساڵی 1187ی زاینی دا په‌لامار و داگیركاری خاچپه‌رسته‌كان زۆر توند و تیژ بووه، سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی بۆ هه‌موو وڵاته‌كانی نووسی و داوای له خه‌ڵك كرد هه‌موویان بێن بۆ (جیهاد) بۆ هه‌ولێر و موسڵ و ئه‌لجه‌زیره‌و ... له‌و رِۆژانهدا بوو شاری (كه‌رك)ی گهرمارۆدا بوو (شارێكی به‌ناوبانگه له ده‌وروبه‌ری وڵاتی شامدایه له رِووكاری حیجازه‌وه و شارێكه بێستانی زۆری هه‌یه- بلدان/ یاقوت) له‌و رِۆژانه دا بوو كه هه‌ر له‌و ساڵه موزه‌فه‌ره‌دینی فهرمانرِهوای رهِهای حۆران به‌ره‌و شاری (عه‌كا) بهرِێكهوت، له دواییدا له‌و شاره‌دا موسڵمانه‌كان به‌سه‌ر ئهفرهنجییهكاندا سه‌ركه‌وتن . موزفه‌ره‌دین یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی كه له جه‌نگی (حه‌تین) دا خۆی سه‌لماندبوو، ساڵی 586 یش كاتێك ئهفرهنجهكان گه‌مارۆی شاری (عه‌كا) یان دابوو ناوبراو به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه‌ی له‌و شاره‌كرد. ساڵی 586 كۆچیش سه‌ربازه‌كانی شاری هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تی میر زه‌ینه‌دینی یوسف له شهرِهكانی (ئهحراج و ئه‌براج و ئه‌براج و ئهستوڵ)دا به‌شداریان كرد شان به شانی عیماده‌دینی فهرمانرِهوای سنجار و دیار ئه‌لجه‌زیره و عه‌لائه‌دینی ئیبن عیزه‌دینی مه‌سعود، له هه‌موو ئه‌و شهرِانهشدا به‌شدار بوون كه له نێوان موسَلمان و خاچ په‌رسته‌كاندا له سه‌ر شاری عه‌كا رِوویانداوه، له 18 ی رِهمهزانی ساڵی 586ی كۆچی زه‌ینه‌دین له (ناسره) له فه‌له‌ستین كۆچی دوایی كرد، ئه‌و كات ناسره گوندێكی بچووكی شاری عه‌كا بوو. هه‌ر له سه‌رده‌می موزفه‌ره‌دین و دوای مردنیشی هه‌ولێر رِووبهرِووی شاڵاوی په‌لاماری مه‌غۆله‌كان بۆته‌وه ساڵی 656ی كۆچی / 1258 زاینیش ئه‌و كاته‌ی مه‌غۆله‌كان به سه‌ركردایه‌تی هۆلاكۆ به‌ره‌و داگیركردی عێراق هاتن، هۆلاكۆ سوپایه‌كی زۆری به سه‌كردایه‌تی (ئارقیۆنویان) نارده سه‌ر هه‌ولێر، به‌ڵام قه‌ڵاكه خۆی نه‌دا به ده‌سته‌وه، ئه‌و سه‌ركرده مه‌غۆلییه گه‌مارۆی شاره‌كه‌ی دا‌و پاڵه‌وانانه به‌په‌رچی مه‌غۆله‌كانیان دایه‌وه، خه‌ڵكی قه‌ڵایه‌كه سه‌ریان بۆ (تاجه‌دینی كورِی ێهڵایا)ش كه چ نه‌كرد داوای له خه‌ڵكی قه‌ڵاكه ده‌كرد مل بۆ داگیركاران كه چ بكه‌ن (ئه‌و كات تاجه‌دین والی شاره‌كه بوو، ناوبراو ناچار بوو بچێت بۆ لای ئارقیۆو ئه‌میش بۆ لای هۆلاكۆی نارد هۆلاكۆش ده‌سبه‌جێ له ناوی برد . ماوه‌ی شه‌ش مانگ مه‌غۆله‌كان قه‌ڵاكه‌یان گهمارؤدا دانیشتوانی قه‌ڵاكه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رگرییه‌كی چاونه‌ترسانه‌یان نیشان داوه زۆربه‌ی جار فێليان له مه‌غۆله‌كان ده‌كرد و زیانی گه‌وره‌یان لێده‌دان، ئه‌و كاته‌ش مه‌غۆله‌كان له به‌رگری ئازایانه‌ی كورده‌كان وهرِس بوون شار و قه‌ڵاكه‌یان دایه ده‌ستی به‌دره‌دین لوئلوئه و، ئه‌میش شوراكانی قه‌ڵاكه‌ی رِووخاند و ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت |